ئامێری گەردوونی گەشتکەر١ و مێژووە زێرینەکەی


ئامێری گەشتکەر١ یاخوود ڤۆیجێر١

کەشتیەکی گەردوونیە (بۆشایی ئاسمان) لە چارچێوەی بەرنامەی گەشتکەر، رووەکەی جوانپۆشکرایە لەلایەن (Jet Propulsion Laboratory) تاقیگەی جوولاندنی فەرارە (ھەوا) کە کوورتکراوەی (JPL) کە سەر بە 
دەزگای ناسا ی ئەمەریکیە،
لە ٥ ئەیلولی سالی ١٩٧٧ ناسا ئامێری گەشتکەر١_ voyager1, ناردە دەرەوەی زەوی.

لە ناو دڵی مووشەکی تیتان-٣ ئەی سنتاوەر رەوانی کرد.

 گەشتکەر١ بە سێ مۆلیدە کاردەکا کە لە کار کەوتنیان دیار نیە، وە لە ھەر مۆلیدەیەک ١٤ بەش ھەیە لە ئۆکسیدی پلاتۆنیۆم_٢٣٨ ی نوێ و کەپس، وە ھەر مۆلیدەیەکیش ٤٨٠ وات کارەبا بەرھەم دەینیتن لە یەک کاتدا، وە ئەو ھێزە کارەباییەش بەرھەمدەینیتن لە رێگەی وەرگرتنی گەرمیەک، کە سەرچاوەکەی شیبوونەوەی تیشکی پلاتینۆمە-٢٣٨ کەیە، وە وە ھێزە گەرمیەکەی دەگوازێتەوە بە ھۆکاری گەرمی دوو رووی(گەرمی دوورووی:ئامێرێکە کە پلە و گۆرانی گەرمی رێکدەخا)، پلاتینیۆم-٢٣٨ تەمەنی دەگاتە ٨٧ ساڵ و ٧ مانگ وە پشبینی دەکرێ ھەر پلاتینیۆمی تا ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام بێ...
گەیشتنی لۆ مووشتەری

یەکەمین وێنەی مووشتەری کە ئامێری گەشتکەر١ گرتی لە ساڵی ١٩٧٩ بوو، گەیشتە نێزیکترین خالی مەودا (٣٤٩٫٠٠٠ کیلۆمەتر) ھەسارەی مەریخ لە ٥ مانگی ئازاری ساڵی ١٩٧٩، وێنەی جوان و رێک و خەیاڵی مانگ و ئەڵقە قەشەنگە جوانەکەی مووشتەری و وێنەی مووشتەریشی گرت، گەشتەکەی لەلایان ھەسارەی مووشتەری کۆتای ھات و بەرەرو زووحەل بەرێکەوت، کوشتی ئاسمانی گەشتکەر١ تانی بازنەکانی کەیوان (مووشتەری) ئاشکرا بکا، وە تانی چۆنیەتی بوورکان لەسەر مانگی کەیوان (مووشتەری) ئاشکرا بکە کە مانگی ئایۆ یە، کە پێشتر ئامێرەکانی
(پیوونێر١٠_پیونێر١١) نەیان تانی ئاشکرای بکەن.
.
گەیشتنی لۆ هەسارەی زوحەل
لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٨٠ گەیشتە ھەسارەی زووحەل، رۆژەک پاش گەیشتنی وێنەی مانگی تیتانی نارد کە مانگێکی ھەسارەی زوحەلە و ئاشکرای کرد کە گازی میسان ھەیە لەسەر مانگەکە، دواتر دەست بە وێنە گرتنی مانگەکانی (میماس و دیون و رەھیا) و وێنەی بازنە نایابەکانی گرت، ئاشکرای کرد کە ئەو بازنانە لە یەک ئاست نینە ھەموو کات.
مانگی تیتان کە گەشتکەر١ وێنەی گرتیە لە وێنەکە
پێشتێنەی کەش و هەوای مانگەکەی بە دیار خستیە 
.
ڕۆیشتن بەرەوە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر
ئەو هێڵە سۆرانەی ناو ئەو وێنەیە نیشانی دەدا کە گەشتکەر١ بە چ ڕێرەوەک بە ناو سیستەمی کۆمەڵەی خۆر دا رۆیشتیە ـ
لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٠ گەشتکەر نیزبویەوە لە خالی کۆتای دەرچوون لە کۆمەڵەی خۆر، ناسا رایگەیاند کە گەشتکەر١ زۆر نزیک بوە لە پشتێنەی ئەستێرەی خۆر و بەو خێرایەی ئێستا دوای ٤ ساڵی دیکە لە پشتێنەی خۆر دەردەچێ و دەچێتە دەرەوەی سیستەمی ئەستێرەی خۆر و دەکەوێتە ناوچەی نێوان ئەستێرەکان
لە ئابی ساڵی ٢٠١٠ گەشتکەر گەیشتە ناوچەی (ھلیوسھیث) پشتێنەی کۆمەلەی خۆر، دوای دەچێتە ناوچەی (Oort cloud) کە ناوچەیەکە بە ھەزاران پاشکۆی ھەسارەکانی لێیە (نەیزەک) ئەوەش سنووری کۆمەڵەی خۆرە، ھێزی ھیدرایزن کە بەکاردێت لۆ کەل و پەلە کیمیایەکان و کشتووکاڵ و مووشەک بەکاردێ، تواناکەی تا ٤٠ ساڵە، بەس ئامێری زەخیرکردنی نەوەویەکە بەردەوامی بە گەشتکەر١ دەدا...
.
ڕووپۆشە زێریەکەی 
زانایان هەستان بە درووستکردنی رووپۆشێکی وەکوو (سی دی) کە زانیاری دەربارەی زەوی لەسەر بوو لەسەر هەردوو کەشتی ئاسمانی (گەشتکەر١،گەشتکەر٢) دانران،وە رووپۆشەکە دروستکرابوو لە زێر لۆ ئەوەی ژەنگ و تێکچوونی تێدا روونەدا،
لەو رووپۆشە زانیاری دەربارەی:زەوی،مرۆڤ،گەردوون هەیە لەگەل هەبوونی 116 وێنە و وێنەی (دی ئێن ئەی)مرۆڤ و وە نامەیەکی دەنگی بە نزیکەی 150 زمان ،کە بە شێوەیەک وێنەی لاشەی مرۆڤ و کێش وە ئاماژەدان بە خۆری خۆمان و دوا ئەوەش ئاماژەدان بە زەوی،واتا لەسەر رووپۆشەکە نەخشەی گەلەستێرەی خۆمان و کۆمەلەی خۆری خۆمان دا هەیە و ئاماژەی بە ئەستێرەی خۆر واتا خۆری خۆمان کردیە و دواتریش ئاماژی بە هەسارەی زەوی،لۆ ئەوەی ئەو کەشتیە بگات بە بوونەوەرێکی زیندووی تێگەیشتوو بە جۆرێک لەو نەخشانە بگات و بەرێبکەوێت و پەیوەندیمان پێوەبکەن و بکەن بە ئیمە، لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2015 گەشتکەر١ (20) ملیار کیلۆمەتر دوورکەوتبۆوە وە ناساا رایگەیاند کە گەشتۆتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر،بە خێرای 61.000 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا وە پەیوەندی کردن بە ئێمەوە لە رێگەی خێرای رووناکی بە 4 هەتا 18 کاژێر دەگاتەوە بە 
ئێمە.

ئامادەکردنی: شەهید تاهیر
سەرچاوەکان: لاپەرەی گەشتکەر١ لە ماڵپەری فەرمی ناسا =https://web.archive.org/web/20170919144222/https://voyager.jpl.nasa.gov/

ڕاستەوخۆ ژماردنی داتاکانی دوورکەوتنەوەی گەشتکەر١:
https://web.archive.org/web/20170310054307/http://voyager.jpl.nasa.gov/where/index.html
شاركه على جوجل بلس

لەلایەن Unknown

    سەرنجەکانى بلۆگەر
    سەرنجەکانى فەیسبووک

0 comments:

Post a Comment