ڕوانگەی چیای کۆرەکە

تەلیسکۆبەکانی چیای کۆرەک

ئەو ڕوانگەیە لە ساڵی ١٩٧٣ لەلایەن سەرۆکی پێشووی عێراق (ئەحمەد حەسەن بەکر) بڕیاری بۆ درا کە دروستبکرێ،دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە زانایان باشترین شوێنیان هەڵبژارد بۆ ڕوانگەی گەردوونی کە ئەویش چیای کۆرەک بوو، لە هەموو عێراق زۆرترین رۆژی لە ساڵێکدا ئاسمانی ساماڵە و ساف ڕەونەقە، ئەو ڕوانگەیە لە ٣ تەلیسکۆبی گەورە و مامناوەند پێک دێت، ئەو ڕوانگەیە بە مەبەستی ڕوانگەکردن و ئاگادار بوون و گوێبستنی گەردوون، لە ساڵی ھەشتایەکان نزیکەی ٤٠٠ کارمەند لە ١٠ وڵاتی جیاوازەوە ھەر یەک لە کاریان تێکردوە (Baresel، Epple، Krupp، Liebher و Zeis) کۆمپانیاکانی



ئەو کاتەی تەلیسکۆبەکان تەواو نەبوونە عێراق کەوتۆتە جەنگ لەگەل وڵاتی ئێران بەڵام لە ساڵی ١٩٨٣ ئەو ستافە توانیان بچووکترین تەلیسکۆبی نێو ڕوانگەکە تەواو بکەن و بەکاریشی بھێنن و ھەر لەو کاتەشدا ناوچەکە بوە ناوچەی جەنگی


 کارمەندەکانی ئەو روانینگەیە لە وەرزی زستاندا بۆ پشوو ئەبوایە بە رێوشوێنی تووند ھاتبانە خوارەوە بە فرۆکە لەسەر چیای کۆڕەک، بەڵام لە کاتی جەنگی نێوان عێراق و ئێران وڵاتی ئێران بە گوومانی سیخوریکردن بە تۆپ تەلیسکۆبەکانی پێکاو و لەو کاتەوە ئەو ڕوانگەیە تەواو نەکراو و بەجێھێڵرا.


لە ئێستادا چوون بەرەوە نزیکی ئەو تەلیسکۆبانە و سەردانیکردنیان قەدەغەیە و لەدووری ٢ تا ٣ کیلۆمەتر ناهێڵدرێ لێی نزیک بیتەوە بە هۆکاری ئەمنی و هەبوونی شەبەکەی چەند کۆمپانیایەک لە نزیک تەلیسکۆبەکان

تەلیسکۆبی جۆری ئای ئێن ئەی ئۆ لە ڕوانگەی چیای کۆرەک


بە دەست خۆشیەوە وێنەکان هەمووی لەلایەن فەلەکناسی بە توانای کوردستان (م.ئەژی چەتۆ حەسەن)ەوە گیراوە

شاركه على جوجل بلس

لەلایەن Unknown

    سەرنجەکانى بلۆگەر
    سەرنجەکانى فەیسبووک

0 comments:

Post a Comment