هەسارەی کاپتین ب ــ Kapteyn b
هەسارەیەکە لە دەرەوەی کۆمەڵەی
خۆر ، ئەو هەسارەیە خوول دەکا لەدەوری ئەستێرەی کوورتی سۆر بەنێوبانگە بە
(کاپتن) ، ئەو هەسارەیە بە نزیکەی ٨ تا ١٢ ساڵی تیشکی لەزەویەوە دوورە، وە
دەکەوێتە ناوجەیەک شیاو بۆ نیشتەجێ بوون، وە دووریەکە شیاوە و پلەی
گەرمەیەکەی تەواوە بۆ ژیان، تەمەنەکەشی دەگاتە ٥ تا ١١ ملیار ساڵ، دوای
کۆمەڵەی خۆر بە شیاوترین شوێن دادەنرێت بۆ ژیان.
* دۆزینەوەی: ئەو هەسارەیە ئاشکرا کرا لەلایەن ڕوانگەی باشووری ئەورووپا کە داوای لە ڕوانگەی لاسیلا
کرد لێکۆڵینەوەی زیاتر بکەن دەربارەی هەبوونی ئەو هەسارەیە، دوای
ئەوەڕوانگەی کیک هەڵسا بە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی زیاتری ئەو هەسارەیە.
* دواین هەسارە کە ئاشکراکرابێ لە نێو سیستەمی ئەو ئەستێرەیە ئەویش ھەسارەی کاپتین سی بووە.
0 comments:
Post a Comment