جیهان ئەمڕۆ (ستیفن هاوکینز)ی فیزیاناس، گەردوون ناس، زانای ماتماتیک و نوسەری لە دەستدا

جیهان ئەمڕۆ (ستیفن هاوکینز)ی فیزیاناس، گەردوون ناس، زانای ماتماتیک و نوسەری لە دەستدا

فیزیاناسی بەریتانی بەناوبانگ ستیفن هاوکینز ئەمڕۆ لەتەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەو داهێنەر و سەرۆکی (سەنتەری گەردوون ناسی بیردۆزی) بوو لە زانکۆی
کامبریدج، هاوکینز بە بیردۆزی (تیشکی کونە ڕەشەکان) بەناوبانگ بوو، ئەو پێی وابوو کە کونەڕەشەکان جۆرێک لە تیشک دەردەکەن و دوایی ناوی لێنرا تیشکەکانی هاوکینز، هەروەها ڕۆڵیکی بەرزی هەبوو لە یەکخستنی بیردۆزی ڕێژەیی گشتی ئاینشتاین لەگەڵ بواری فیزیای کوانتەم، (مێژووێکی کورتی کات)یش یەکێک بوو لە کتێبە هەرە بەناوبانگەکانی....

ستیفن هاوکینز لە تەمەنی 21 ساڵیدا توشی نەخۆشیەکی دەگمەنی دەمارەکان بوو کە دەبێتە هۆی پەکخستنی هەموو ماسوولکەکانی لەش، لەگەڵ ئەوەی توشبووانی ئەم نەخۆشیە ئەو پەڕی تا پێنج ساڵ دوای توشبوون بەنەخۆشیەکە دەژین، بەڵام ئەو بۆ دەیەها ساڵ لە ژیان بەردەوام بوو....

لوقمان حەوێز
تێکساس
شاركه على جوجل بلس

لەلایەن Unknown

    تعليقات بلوجر
    تعليقات فيسبوك

2 comments:

  1. بەداخەوە .. جیهان جارێکى تر گەوهەرێکى وا نادۆزێتەوە

    ReplyDelete